ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی kmmk، گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خوێندکاران لە ڕێکەوتی٢٦ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، لە زانکۆی تاران پێکهاتووە. بەم بۆنەوە هێزە ئەمنییەکان بەشێوەی بەربڵاو لە دەورووبەری زانکۆی تاران و شوێنی حەسانەوەی کچان کەشێکی ترسناکیان پێکهێناوە.
ئەم خۆپیشاندانانە بە کوتنەوەی درووشم لەلایەن خوێندکارانەوە و گردبوونەوەی بەربڵاو هێشتا بەردەوامە.
شیاوی باسە خوێندکاران لە گەمارۆی هێزە ئەمنییەکاندان، بەڵام نەیانتوانیووە ئاڵقەی گردبوونەوەکە لێک داببڕن.
تا ئێستە ناسینەوەی خوێندکارێک ئاشکرا بووە و گیانی ئەم خوێندکارانە لە مەترسیدایە و نیگەرانییەکان ڕووداوەکانی زانکۆی ساڵی ٢٦٩٩ی کوردی، هێناوە ئاراوە.
هەروەها خوێندکارانی ئەمیر کەبیر لە بەیانییەیەکدا داوای یارمەتیان لە خەڵک کردووە.
شیاوی باسە، چەندد ڕۆژە کە خۆپیشاندانی خەڵکی دێهدەشت سەرەڕای هەبوونی کەشێکی ئەمنیی قورس بەردەوامە و خەڵکی ئیوانەکیش ئەمشەو پەیوەستی خۆپیشاندەران بوون.
ق.ش
The post خوێندکارانی زانکۆی تاران لە گەمارۆی هێزە ئەمنییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.