ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) مۆحەمەد ڕەزا نەزەرنژاد و مۆحەمەد ڕەزا سەروەری پاڕێزەرەکانی شەریفە مۆحەمەدی ، ئیمڕۆ ٢٥ ڕێبەندان بە دەرکردنی دووبارەی سزای سێدارە بەرامبەر بە ئەم ئەندامەی پێشووی لێژنەی هەماهەنگی بۆ درووستکردنی ڕێکخراوی کڕێکاری ڕاگەیاند.
پێشتر لە مانگی ڕەزبەر ئەمیر رەییسیان پاڕێزەرێکی دیکەی شەریفە مۆحەمەدی ڕایگەیاندبوو کە دادگای باڵای دادوەری ئیران بڕیاری ئەم هاوڵاتییەی پێشێلکردووە.
هێزە ئەمنیەکانی ئیران شەریفە مۆحەمەدی یان لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی دەسبەسەر کردبوو. ئەم شارومەندە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەندیخانەکانی جیاواز زیندانی و ئەشکەنجە درا.
لەقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت لە مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی شەریفە مۆحەمەدی یان بە تۆمەتی (بغی) بە سێدارە سزا دابوو.
ف.ن
The post شەریفە مۆحەمەدی بۆ جاری دووهەم بە سێدارە سزا درا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.