3
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دوابەدوای بانگهێشتی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادگ و ڕاگرتنی پەساپۆڕتیان، هەڕەشەی نانەوەی دۆسیە لەلایەن سەرچاوە قەزایتەکانیان لێکرا.
ئەفشین و ئارەزوو(خوشک و برای نەمر پەیمان)، ڕەحیم مینبەری و کەریم مینبەری(زاوای بنەماڵە) و یەکیتر لە خزمانی ئەوان بەناونیشانی سەباح مینبەری ناونیشانی کەسانێکن کە کەوتنەبەر لێکۆڵینەوە.
شیاوی باسە کە، پەیمان مینبەری لە ١٦ی ڕەزبەری٢٧٢٢ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە کوژرا.
ق.ش
The post سنە؛ هەڕەشەی نانەوەی دۆسیەی نوێی بە کۆمەڵ دژی بنەماڵەی نەمر پەیمان مینبەری appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.