0
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەفشین عەلیزادە هاووڵاتیی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ و جگە لە دەستبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرت.
هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن ،شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣١ ساڵە کراوە لەبەردەستدا نییە.
ئە.ش
The post ورمێ؛ گرتن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.