3
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، محەممەدقاسم هاشمی(باباحەیدەر) مامۆستای خانەنشینکراوی ٦٠ساڵ تەمەن خەڵکی شاری فارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شەهرکورد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
سەرچاوەی هەواڵگریkmmk، کوتی: دەسبەسەری ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ناڕەزایی نیشاندان لەلاپەڕەی تایبەتی پلەتفۆڕمی ئینستاگرام، بووە.
تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە بەردەست نییە.
ق.ش
The post دەسبەسەری مامۆستایەکی خانەنشینکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەهرکورد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.