1
ک.م.م.ک.:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی شاری دێهدەشت، هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی فەرشاد دەستەمەڕی هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی ناوبراو.
دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژێم نەیانتوانی فەرشاددەستەمەڕی دەستبەسەر بکەن، بە دەستەواژەی “کفنی کوڕەکەت ئامادە بکە” هەڕەشەیان لە باوکی کرد.
پێویستە بگوترێ کە سەرەڕای بوونی کەشی توندی ئەمنی لە شاری دێهدەشت، ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە و نزیکەی ٣٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.
ئە.ش
The post هێزە ئەمنیەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خۆپیشاندەرێک لە شاری دێهدەشت appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.