1
ک.م.م.ک:
چووار شەممە ٢٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی دیاکۆ خزری شارومەندی خەڵکی گۆندی شیلان ئاوێ سەر بە شاری مەهاباد و لە بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن ،ژیان،ئازادی هاوکات لە گەل هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا نووسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە هیچ زانیاریک لە بەر دەستدا نییە.
شایەنی باسە کە شاهۆ خزری برازای ئەم شارومەندە لە شۆڕشی ژن ،ژیان،ئازادی بە هۆی پێکان بە فیشەک شەهید بوو.
ف.ن
The post مەهاباد؛ دەسبەسەر کردنی دیاکۆ خزری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.