0
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان دوای بیست ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی جەلیل مۆحەمەدی لە شاری سنە هێشتا هیچ زانیاریک لە شوێنی ڕاگرتنی لە بەر دەستدا نییە و تەنیا یەک جار پێوەندی تەلەفونی لە تەک بنەماڵەکەی بووە.
هیچ زانیاریک لە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە و تاکە هەواڵی گەیشتوو ئەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیران دەسبەسەر کراوە.
ئەم دۆخە ناڕوونە نیگەرانییەکانی لەم زیندانییە سیاسییە و چالاکی کرێکارییە تۆندتر کردووە.
ف.ن
The post بەردەوامی دەسبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی جەلیل مۆحەمەدی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.