دێهدەشت؛ لە سێیەم شەوی ناڕەزایەتیەکاندا لانیکەم شەش خۆپیشاندەر دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(K.M.M.K) گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە سێهەمین شەوی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ریژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دێهدەشت، لانیکەم شەش خۆپیشاندەر کە دووانیان ژن بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بە ناوەکانی عاتیفە تاهێرنیا، جابر فروغی، کامەران بووزەری، ئەمیر حۆسەین جەعفەری و پووریا بەراتی ڕاگەێندراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوون،هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئیزنی دادوەری ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە کراون، لەبەردەستدا نیە.
ب.س

The post دێهدەشت؛ لە سێیەم شەوی ناڕەزایەتیەکاندا لانیکەم شەش خۆپیشاندەر دەستبەسەرکران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە