ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لقی ١٧ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ناڕەزایەتیی بەهمەن نادری لە حوکمی زیندانی کردنی کە لە لایەن لقی ٢ی تاوانەوە دەرچووە، ڕەت کردەوە و فەرمانی جێبەجێکردنی ئەو دادگایە بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکم دەرچووە.
بەهمەن نادری لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی 105ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە بەرپرسان و فەرمانبەرانی حکوومەتی” بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو.
شایانی باسە، لە بەشێکی دیکەی ئەو دۆسیەیەدا کە لە لایەن لقی یەکەمی هەمان دادگاوە دەرچووە، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو و غەرامە سزا دراوە.
ئە.ش
The post کرماشان؛ پشتڕاستکردنەوەی حوکمی سزای زیندانیکردنی بەهمەن نادری دوای ڕەتکردنەوەی تانەدان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.