پیرانشار؛ پشووی ٢٠ ڕۆژەی سوعدا خودیرزادە لەگەڵ منداڵەکەی کە لە زیندان لە دایک بووە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سوعدا خەدیرزادە زیندانی سیاسیی خەڵکی پیرانشار کە بەتۆمەتەکانی بەشداری لە کوشتنی ئەحەدی لە ئەندامانی سپای پاسداران و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ١٢ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد و پانسەت ملوێن تمەنی لەگەڵ
منداڵەکەی بۆ ماوەی ٢٠ڕۆژ چووە پشوو.

شیاوی باسە کە، دۆخی پاک و خاوێنی، خۆراک و نائارامی زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دایکانی دووگیان و خاوەنی منداڵی ورد، لەگەڵ نەبوونی یاسای پشتیوانی بۆ کەسانی بەو شێوە بێبەش، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر گیانی منداڵان و دایکەکانیان.

سوعدا خەدیرزادە لە ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، لە کاتێکدا دوو گیان بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و منداڵبوونی ناوبراو بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ پشووی ٢٠ ڕۆژەی سوعدا خودیرزادە لەگەڵ منداڵەکەی کە لە زیندان لە دایک بووە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە