ورمێ؛ ڕزگار بیگ زادەبابامیری کۆتایی بە مانگرتنی لە خواردن هێنا.

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی،ڕزگار بیگ زادەبابامیری، بەندکراوی سیاسی لە نەندیخانەی شاری ورمێ، کە لە ١٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی، نادیاری چارەنووسی و ڕەفتاری ناشرینانەی بەرپرسانی زیندان، مانگرتنەکەی بە بەڵێنی هاوکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەدا کۆتایی پێهێنا.

بە وتەی ژینۆ بیگ زادەبابامیری؛باری جەستەیی باوکم خراپتر بووە و لە بەرامبەر بەڵێنێکی بەرپرسانی دادگە، مانگرتنەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
ب.س

The post ورمێ؛ ڕزگار بیگ زادەبابامیری کۆتایی بە مانگرتنی لە خواردن هێنا. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە