کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی کلتووری لەسەر شەقام.

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی کلتووری-هۆنەری دانیشتووی شاری کرماشان بە ناوی “سروەت سۆهرابی” تەمەن ٣٦ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی،لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، گۆزرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم چالاکوانەی خەڵکی شاری جەوانرود لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران” بوەتەوە.
ب.س

The post کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی کلتووری لەسەر شەقام. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە