کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانی دیزەڵاوا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردت، دوو هاوڵاتی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی سەعید غوڵامی٢٧ساڵ تەمەن و مەهدت ئەحمەدی ٣٣ساڵ تەمەن بەتۆمەتی هاوشێوەی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان(دیزەڵاوا) جێبەجێکرا.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەب سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

The post کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانی دیزەڵاوا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە