ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بۆ ناوەندی هەواڵی KMMK نێردراوە، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێز بە ناوی بەهمەن فەیزی لە ڕێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم له شاری سەقز، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی دەسبەسەرکراون و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە. هەروەها هیچ زانیارییەک له سەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمه ئاراستەکراوەکان، بە بنەماڵەیان رانەگەیێندراوە.
ئەم دەستبەسەرکردنە نایاساییانە درێژەی شەپۆلی رەشبگیری چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستان بووە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی دەسبەسەرکردنەکان روو له زیادبوون بکات.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورد دەستی پێکردووە و تا ئێستا بە سەدان کەس له زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە چارەنووسێکی نادیارەوە دەستبەسەرن.
شایانی باسه کە ژیانی تێکۆشەرانی کورد لە مەترسیدایە و تەنانەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز، پرۆسەی ئەو سەرکوتانە زیاتر دەبێت.
خ.ع
The post ناڕوونی باروودۆخی چالاکانی ژینگەپارێزی دەسبەسەرکراوی سەقز appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.