1
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، برایم محەممەدی زیندانی سیاسیی خەڵکی سنە، کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزەوە ٢٧٢٤ی کوردی، لە زیندانی ڕێژیم لە سنە ڕاگیراوە لە ناڕەزایەتی دژی دەرکردنی حوکمی ١٢مانگ زیندان بەسەریدا، پتر لە حەوتوویەکە کە مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە سنە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ١٢مانگ زیندان مەحکووم و لەدادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە سنە پەسند کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە سنە دەسبەسەر و پاش حەوتوویەک بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش
The post مانگرتنی زیندانییەکی سیاسیی دژی دەرکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.