نەغەدە؛ دەسبەسەر کردنی یوسف کرامەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی چووارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی یوسف کرامەت لە دەسبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دوای بانگهێشت کردنی بۆ لەقی جێبەجێکردنی سزا دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ٦ مانگ سزای زیندانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستم بۆ زیندانی ناوەندی ڕژیمی ئیران لە شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.

ئەم شارومەندە ٢٦ ساڵە لە ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیران بە زیندانی تەعزیری سزا درابوو.

ف.ن

The post نەغەدە؛ دەسبەسەر کردنی یوسف کرامەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە