ورمێ؛ مانگرتن له خواردنی رزگار بەیگزاده بابامیری

ک.م.م.ک:

بەپێی لێدوانەکانی کچی ڕزگار بەیگزادە بابامیری بەندکراوی سیاسی کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە، لە ناڕەزایەتی بە گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کاتی لێپرسینەوە، دۆخی هەڵپەسێردراوی خۆی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ و نەبوونی پرۆسە دادگاییەکی دادپەروەرانە، مانگرتنی سنووردار لە خواردنی راگەیاندووه.

ئەم هاووڵاتییە خەڵکی شاری بۆکان لە مانگی نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی، بە تاوانی دابینکردنی دەرمان بۆ بریندارانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ئێستادا ڕووبەڕووی تۆمەتی بێ‌بنەمای بەغی و موحارەبه بووەتەوە.

خ.ع

The post ورمێ؛ مانگرتن له خواردنی رزگار بەیگزاده بابامیری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە