پیرانشار؛ هەڕەشەی بێدەنگکردنی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بنەماڵەی هەندێ لە دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانەی لە پیرانشار بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی شێوازی دەسبەسەرکران و بەدواداچوونی دۆخی ئەوان، گوشاری خستوونەتەسەر.

بەگوێرەی هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو، دە هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆیان بەردەست نییە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ هەڕەشەی بێدەنگکردنی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە