ک.م.م.ک:
ئانیلا کچۆڵەی٩ ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە کە بە خرابترین شێوە کەوتبووە بەر ئازار و ئەشکەنجی جەستەیی و دەروونی لەلایەن زڕدایکیەوە، ئەویش نەک تەنیا جارێک کەبە پێی کوتەی ڕێوەبەری گشتی تەندرووستی کوردستان ئەمە جارێ چەنددەم بووە کە ئانیلا لەلایەن زڕدایکیەوە دەکەوێتە بەر ئەشکەنجە و ئازار.
منداڵێک لە چەنددان جار بە سەرو ڕوومەت و جەستەی شین هەڵگەڕاو دەچوو بۆ قوتابخانە و تەنانەت کارمەندانی قوتابخانەیش حاڵەتەکەیان دەزانی و ئەوانیش بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن و هەر ئەوەیش نیشانی دەدات کە باوکی ئانیلا سەرەتا حاشا لە ئازاردانی خۆی دەکات و دواتر لەژێر گوشاری براگەورەکەی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی لێی داوە. هەر ئەو ڕۆژەی کە ئانیلا دەبەن بۆ قوتابخانە زڕدایکی ئانیلا دەباتە نێو گەرماوەکەوە و گەرووی تا ئاستی مرفن دەگووشێ کە باوک و براکەی دەگەن و ئانیلا دەبەن بۆ نەخۆشخانە.
ق.ش
The post ئەشکەنجە و ئازاری کچێکی مێرمنداڵی ٩ ساڵان لەلایەن زڕدایکیەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.