0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، کەسانی نەناسراو بۆ جاری دوویەم پتر لە ٣٠٠نەمام و داری بەر و هەروەها تەقاندنەوەی ماڵی ناو باخەکە هێرشیان کردەسەر موڵکی تایبەتی مامۆستا برایم کەریمی هاوڵاتت خەڵکی جوانڕۆ و پێشنوێژی مزگەوتی نەنەڵە هەڵکەوتوو لە سنە .
ئەم مامۆستا ئاینییە چەندد جار لە وتارەکانی ڕۆژی هەینی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کردووە و هەر ئەمەیش هۆکارێک بووە بۆ بانگهێشت و نانەوەی دۆسیە دژی ناوبراو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکان و دادگای تایبەتی مامۆستایان.
شیاوی باسە کە، پاییزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، جگە لە بڕینی ٢٠٠نەمامی دار، کەرەستەی کشتووکاڵ، خانووەباخەکەیشی بە ئەنقەسی ئاگری تێبەردرا.
ق.ش
The post سنە؛ کاولکردنی خانووەباخ و بڕینی دارەکانی باخی مامۆستا برایم کەریمی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.