ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان چووارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی شارومەندێک بە ناوی مۆحەمەد ئیسمەعیلی ٢٩ ساڵە خەڵکی گۆندی قەڵا حەسەن سەر بە شاری مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی بڕیاری ٦ مانگ زیندانی دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم هەواڵە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی سپای پاسداران بە تۆندوتیژی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە.ئەم شارومەندە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەل یەکێک لە حزبە کوردیەکانی دژ بە ڕژیم لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری مەهاباد بە ١٣ مانگ زیندانی سزا درابوو کە ٦ مانگی زیندانی تەعزیری و ٧ مانگی زیندانی کردن لە ماڵەوە بە چاودێری ئەلێکترۆنی بووە.
شایەنی باسە کە ناوبراو لە مانگی ڕەشەمە ٢٧٢٣ ی کوردی لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئیران بۆ ماڵەکەی بە تۆندوتیژی دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا بوو. ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمەتە ئازاد کرا و هەتا پێش بەڕێوەبردنی دادگا لە حاڵەتی ئازادیدا بێت.
ف.ن
The post دەسبەسەر کردنی مۆحەمەد ئیسمەعیلی بۆ تێپەڕاندنی بڕیاری زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.