مەهاباد؛ بێ هەواڵی ٥٣ ڕۆژە لە چارەنووسی قادر خەرامان فەر و بانگهێشتی خێزانی بۆ دامەزراوە ئەمنیەکان

ک.م.م.ک

بە پێی هەواڵەکان قادر خەرامان فەر بەندکراوی پێشووی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە ڕۆژی ٢٥ سەرماوەز ی ئیمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر و دواتر بۆ بنکەی ئیتلاعات بۆ شاری ورمێ ڕاگواسترابوو هێشتا لە ماڤی هەبوونی پاڕێزەر و هەر وەها لە ماڤی بینینی بنەماڵەکەی بێ بەشە.

شایەنی باسە کە لە ماوەی دەسبەسەری ئەم شارومەندە چەندین جار خێزانی بە ناوی هاجەر ئامیا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی دەسبەسەر کردنی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی لێ کراوە.

ف.ن

The post مەهاباد؛ بێ هەواڵی ٥٣ ڕۆژە لە چارەنووسی قادر خەرامان فەر و بانگهێشتی خێزانی بۆ دامەزراوە ئەمنیەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە