ک.م.م.ک.:
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ناوەندی هەواڵی KMMK، وەحید چاوەران، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی خەڵکی ئاودانانی ئیلام، بە ١٢ ساڵ زیندانی غوربەت لە زاهیدان و بێ بوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی مەحکووم کراوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی کردنی وەحید چاوەران کە لە بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە ئیلام بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەجەب محەمەدی سەپێندرا، جارێکی دیکە لە لایەن سیستەمی دادوەری ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە، لەگەڵ ئەو جیاوازییەی کە ناوبراو دەبێ ماوەی زیندانیەکەی لە زیندانێکی شاری زاهیدان بەبێ هەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەسەر ببات.
وەحید چاوەران، چالاکی مەدەنی و ڕاهێنەری پاراگلایدێری خەڵکی
ئاودانان، لە کاتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری دێهلۆران بانگهێشت کرا و ماوەیەک دواتر لە کاتی جێهێشتنی ئێران دەستبەسەر کرا.
بەشداریکردن لە موحارەبە بە کێشانی چەکی سوکی ئۆتۆماتیکی و تێکدانی نەزمی گشتی و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری ئەو تۆمەتانەن کە بووە هۆی سزادانی وەحید چاوەران.
ئە.ش.
The post پشتڕاستکرنەوەی حوکمی دوانزە ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ زاهیدان لەسەر وەحید چاوەران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.