هاوواڵتییانی خۆشەویست، لە گەڵتانین بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی ژانیوێری٢٠٢٥ لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان لە الیەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە بە
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ئەرشیڤی ئەم ڕێکخراوە
کۆکراوەتەوە
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی رێگە پێنەدانی ڕژێمی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆییەکان،
ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان
دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری خۆی، بە دەسبەسەر کردن، حووکمی زیندان،
ئەشکەنجە و سێدارە و کوشتن و زۆر شێوازیتر، مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەاڵیەتی خەڵک بە
تایبەتی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان پێشێل دەکات.
پێشێلکاری مافی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەاڵواردنی
حکوومی، بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە الیەن حکوومەتەوە بە شێوەی سیستماتیک جێبەجێ دەکرێن.
ئێعدام
لە مانگی پێشوودا سیاسەتی ئێعدامی هاواڵتیان وەکوو پێشتر بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم
مانگەدا ٩ کەس لە سێدارە دراون و هەروەها حوکمی سێدارەی پەخشان عەزیزی لە دادگای بااڵی
رژیم پەسەند کرا.
بانگهێشت، دەستبەسەری و زیندان
لە مانگی نۆی ٢٠٢٥دا وەکوو پێشتر، بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی هاواڵتییان بەشی هەرە زۆری
ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی زیاتر لە ١٦٦کەس لە رۆژهەاڵتی
کوردستان بانگهێشت یان دەستبەسەرکراون کە ٧ کەس لەو هاواڵتی یانە ژن بوون.
هەروەها لەم مانگەدا بە تۆمەتگەلی بێ بنەما بە گشتی سزای ٨٧ مانگ بەندکران بە سەر ٦ کەسدا
سەپێندراوە
قەتڵ و خۆکوژی
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێژەی خۆکوژی و کوشتنی هاواڵتیان بە
شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵکشانە، بە جۆرێک کە ٦٦ هاوواڵتی لە رێگای خۆکوژی یان بە
کوشتن گیانیان لە دەست داوە. لەو ٦٦ کەسە ، ٨ژن و ٢٨پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لە
دەست دا. هەروەها ١٣ پیاو و چوار ژن لە الیەن کەسانی دیکەوە کوژراون، کە یەک لەوانە کچێکی
تەمەن شەش سااڵن بوو.
کۆڵبەر و کاسبکار
کاسبکارەکان و هاوواڵتییان لە کاتی کۆڵبەریدا کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی
تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران، لەم مانگەدا ٣ کەسیان کووژران، و ٤ی دیکەش بە سەختی
بریندار کران.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بە مەبەستی
دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان، و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاگا و ئازاد، النیکەم
بە باڵوکردنەوەی هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆیی، ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
The post هاوواڵتییانی خۆشەویست، لە گەڵتانین بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی<br>ژانیوێری<br>٢٠٢٥ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.