0
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان(KMMK) چووارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی پوریا ئەحمەدی شارومەندی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی دێولان و هەر وەها برازای زیندوو ناو شادمان ئەحمەدی لە دوای چەندین ڕۆژ دەسبەسەر بوون لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران بە دانانی بارمەتەی ٧٠٠ مێلوێنی و تا کۆتایی دانیشتنەکانی دادگاە ئازاد کرا.
ئەم شارومەندە لە ماوەی دەسبەسەر بوونی لە ماڤی پاڕێزەر و هەر وەها لە ماڤی پێوەندی تەلەفونی تەک بنەماڵەی بێ بەش بووە.
شایەنی باسە کە پوریا ئەحمەدی لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئیمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شوێنی کار کردنی خۆی دەسبەسەر کرا بوو.
ف.ن
The post دێولان؛ ئازادی کاتی پوریا ئەحمەدی بە دانانی بارمەتە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.