0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، چوارشەممە١٧ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، کامەران ساختمانگەر لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە لەلایەن ترۆمبیلی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە ڕفێنرا.
بەپێی کوتەی چاوەران: کاتژمێر ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ، سێ ترۆمبیلی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەقامی جامی شاری سنە ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش
The post ڕفاندنی کامەران ساختمانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.