0
ک.م.م.ک:
یەکشەممە١٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی یاوەر(زوبەید) حەمیدزادە، خەڵکی شاری سەڵماس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات پەساپۆرتەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بڵاو نەکراوەتەوە.
ق.ش
The post سەڵماس؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی هاوڵاتییەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.