سەقز؛ دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١٥ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی هاوڵاتیک بە ناوی هاوڕێ شافعی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شایەنی باسە هێزە ئەمنیەکان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ئەم شارومەندیانە لە شوێنی کار کردنی خۆی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئامادەبوونی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییک سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە لە بەر دەستدا نیە.

ف.ن

The post سەقز؛ دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە