0
ک.م.م.ک:
سێشەممە١٦ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، ئەحمەد حەسەنزادە هاوڵاتی خەڵکی بۆکان و باوکی نەمر محەممەد حەسەنزادە، کە پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەلایەن لقی١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان بەسێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە دوویەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
ق.ش
The post بۆکان؛ دەسبەسەری ئەحمەد حەسەنزادە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.