گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕێنی خانەنشینکراوانی پەروەردە و فێرکاری کرماشان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پەروەردە و فێرکاری کرماشان، لەڕێی کۆبوونەوە لەبەردەم بینای پارێزگاری، دژی گوشاری دامەزراەە ئەمنییەکان لەسەر چالاکانی پیشەیی فەرهەنگیان(مامۆستایان) و دۆخی بژیوی ژیانیان دەستیاندایە ناڕەزایی نیشاندان.

لەم گردبوونەوەیە مامۆستایان بە کوتنەوەی درووشمگەلی مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت ونەیاری ئێمە لێرەیە، درۆ دەکەن کە ئەمریکایە، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

ق.ش

The post گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕێنی خانەنشینکراوانی پەروەردە و فێرکاری کرماشان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە