ک.م.م.ک:
هەڵکشانی نرخی نان، کە خۆراکی سەرەکی خەڵکە، بەردەوام یەکێک لە پیشاندەرە گرنگەکانی دیاریکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان بووە، لە ئێران ئەم بابەتە بەتایبەت گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکوو نان ڕۆڵی بنەڕەتی لە دابینکردنی پێویستییە خۆراکییەکانی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتی توێژی کەم داهات، دورە دەگێڕێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، جێگری پارێزگاری تاران باسی زۆربوونی نرخی نان لە ساڵی داهاتوو و هۆکاری ئەوەی بۆ گرانبوونی نرخی گەنم و جۆراوجۆربوونی نرخی ئادر گەڕاندۆتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش هەڵکشانی نرخی نان لەمساڵدا ڕووبەڕووی ڕەخنە و ناڕەزایەتی زۆرینەی خەڵک و پسپۆڕانی ئەو بوارە ببوویەوە. کاریگەری مافی مرۆیی گرانبوونی نرخی نان ئەتوانێت کاریگەری نیگەتیڤی جیددی لەسەر مافی مرۆڤ بەتایبەتمافی ئابووری هەبێت. هەندێلەو کاریگەریانە بریتین لە
١. مافی خۆراک: هەڵکشانی نرخی نان دەتوانێ دەسڕاگەیشتنی خەڵک بەخۆراکی پێویست و تەندرووست ئاستەنگ بکاتەوە و مافی خۆراک پێشێل بکات. ئەم بابەتە بەتایبەت بۆ خێزانە هەژار و کەم داهاتەکان کە لەگەڵ کێشەی ئابووری ڕووبەڕوون دەتوانی زۆر جیددی بێت.
٢.مافی ئاستی ژیانی گونجاو: نرخی نان دەتوانێت ئاستی ژیانی زۆر بنەماڵە دابەزێنێت و ئەوان دیکەی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەکوو جل و بەرگ، نیشتەجێبوون و تەندرووستی بێبەش بکات.
٣) مافی تەندرووستی: کەمبوونی مادە خۆراکییە تەندرووستییەکان دەبێتە هۆی بەدخۆراکی و کێشەی تەندرووستی بەتایبەت لە نێو منداڵان و بەساڵاچوان.
٤) نایەکسانی ئابووری: گرانبوونی نرخی نان دەتوانێ کەلێنی ئابووری نێوان توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا زۆر بکات و ببێتە هۆی نایەکسانی و هەڵاواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای دەربڕینی پەرۆشی سەبارەت بۆ گرانبوونی نرخی نان و کاریگەرییە نیگەتیڤەکانی لەسەر مافی مرۆڤ، داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکات کە هەوڵی پێویست بۆ کونتڕۆڵی نرخەکان و پشتیوانی لە چینی هەژاری کۆمەڵگا جێبەجێ بکات. هەروەها ئەم کۆمەڵەیە داوا لە ڕێخراوەگەلی مافی مرۆیی و دامەزراوە پێوەندیدارەکان دەکات کە دۆخی مافی مرۆڤی لە ئێران، بەتایبەت لە بواری مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەوردی تاوتوێ و بەدواداداچوون بۆ بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
The post گوشاری ئابووری و کاریگەری لەسەر مافی مرۆڤ: ڕاپۆرتی هەڵکشانی نرخی نان لە ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.