0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، گۆران خودامرادی هاوڵاتی خەڵکی سنە کە پێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیم و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکان دەسبەسەر و ڕەوانە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە پاش دەسبەسەری نایاسایی لەلایە. هێزە ئەمنییەکانەوە ڕەزبەری ئەمساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.
ق.ش
The post سنە؛ دەسبەسەری گۆران خودامرادی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.