ئیلام ؛ سزای ٢ ساڵ زیندانی بۆ چالاکوانێکی ژینگە پارێز

ک.م.م.ک:

بە پێی حۆکمی لەقی دووی دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە شاری ئیلام ئارمان شادی وەند چالاکوانی ژینگەپارێز خەڵکی دەرەشار بە تۆمەتی پروپاگەندە دژی ڕژیم و هەروەها سووکایەتی کردن بە رەهبەری بە ٢٤ مانگ زیندانی کردن سزا درا.

شایەنی باسە کە ئەم حۆکمانە لە ڕۆژی ٣٠ بەفرانباری ئیمساڵ دەرکراوە و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دا پێی ڕاگەیەندراوە.

لەم حۆکمەدا کە بە شێوەی غیابی دا دەرکراوە بە تۆمەتی پەروپاگەندە دژی ڕژیم ٨ مانگ و بە بۆنەی سووکایەتی کردن بە ڕەهبەری ١٦ مانگ زیندانی بۆ ئەم شارومەندە سزایان دەرکردووە.

ف.ن

The post ئیلام ؛ سزای ٢ ساڵ زیندانی بۆ چالاکوانێکی ژینگە پارێز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە