ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە چالاکی کەلتووری ئەدەبی خەڵکی شنۆ و لە وانەبێژ و مامۆستایانی پێشووی زانکۆی کوردستان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تەنیا لەسەر بڕیاری دەرکراو لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەماڵەکەی دەسبەسەر کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییە کە چەندد پەرتووک و مەقالەی لە ئاستی باڵا وەکوو:
١) پێکهاتەی بەیتی کوردی( توێژینەوەیەک لە شێعری فۆکلکۆرت کوردی)
٢) لێکدانەوەی کردار لە لۆژیکی دۆخ(ڕەنگدانەوەکان لە فەلسەفەی کۆمەڵایەتی پووپێر)
٣) ئاسۆکانی شێعری نالی، پێشەکش کردووە.
ق.ش
The post شنۆ؛ دەسبەسەری دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.