خوڕەماوا؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

شەممە١٣ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی مریەم کاویانی هاوڵاتی ژنی خەڵکی خوڕەماوا کە پێشووتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن سەرچاوە قەزاییەکانەوە دەرکرابوو، لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

The post خوڕەماوا؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە