0
ک. م. م. ک:
بەگوێرەی هەواڵەکانی kmmk، ئاگاداری جێبەجێکردنی حوکم بۆ زەهرا جەمالی، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی کەنگاوەر دەرچووە کە ماوەی چوار ساڵە لە تورکیا نیشتەجێیە.
باس لەوە دەکرێ کە زەهرا جەمالی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە سزا دراوە، لە کاتێکدا ئەم هاووڵاتییە و چالاکە سیاسییە ساڵانێکە ناچار بووە شار و وڵات بەجێبهێڵێت و لە تورکیا لە دۆخێکی نائەمنی و دژوار بۆ پەنابەران ، دەژیت.
لەم دواییانەدا ڕێژیمی ئێران هەنگاوی چاوەڕواننەکراوی بۆ دەرکردنی حوکمی غیابی بۆ زۆرێک لە پەناخوازان ناوە و هۆکاری ئەو ڕێوشوێنانە تا ئێستاش ڕوون نییە و ئەم حوکمانە دەتوانێ دۆخی پەناخوازان هێندەی تر ئاڵۆز بکات.
ئە.ش.
The post دەرکردنی ئاگاداری بۆ پەنابەرێک لە تورکیا دوای چوار ساڵ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.