4
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە١١ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی بەفرین مەحموودی و ئەنوەر کورد خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان لەماڵی خۆیان دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم دوو هاوڵاتییە کراون بەردەست نییە.
ق.ش
The post بۆکان؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.