سنە؛ ئازادی حەبیبوڵا لەتیفی پاش ١٧ساڵ زیندان

ک.م.م.ک:

حەبیبوڵا لەتیفی زیندانی سیاسیی خەڵکی سنە کە بەتۆمەتەکانی محاربە و افساد فی الارض لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی بە حوکمی تاهەتایی مەحکووم کرابوو، پاش ١٧ مانەوە لە زیندان ئازاد کرا.

حەبیبوڵا لەتیفی خوێندکاری ساڵی کۆتایی بواری ئەندازیاری پیشەسازی زانستگەی ئیلام، کە لە خەزەڵوەری ٢٧٠٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاشان بەدەنگی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە بە ئێعدام مەحکوەم و دواتر ئەم حوکمە بەپلەیەک داشکان کرا بە زیندانی تاهەتایی.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لەماوە درێژی زیندان، تەنیا جارێک لە مافی یاسایی پشوو بایەخمەند بووە.

ق.ش

The post سنە؛ ئازادی حەبیبوڵا لەتیفی پاش ١٧ساڵ زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە