0
ک.م.م.ک
چووارشەممە ١٠ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی هێزە ئەمنیەکانی ئیران لە شاری سەقز، دو شارومەند لە ئەندامانی کۆمەڵگەی ژینگە پارێزی کۆژین بە ناوەکانی هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیضی یان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایەنی باسە کە پێشتر و لە هەمان ڕۆژ دا رەحمان رەحیم پور شارومەندی چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی کۆمەڵگەی ژینگە پارێزی کۆژین دەستبەسەر کرا بوو.
هەتا ئیستە لە تۆمەتەکان و هەر وەها لە شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ شارومەندە هێچ هەوالێک لە بەر دەستدا نیە.
ف.ن
The post دڕێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی لە شاری سەقز appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.