0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی وەهاب خەدیریپوور ٣١ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە، پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ دۆخی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەکان پێیان ڕاگەیاندوون لە بەدوایدا مەگەڕێن و هەنووکە لێرە دەسبەسەرە.
ق.ش
The post مەهاباد؛ بانگهێشت و دەسبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.