0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران پاش دەسبەسەری نایاسایی ڕەحمان ڕەحیمپوور زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی.
هێزە ئەمنییەکان جگە لەوەی تێلەفوونی خۆی و هاوسەرەکەی، دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی ناوبراودا گرتووە.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە چارەنووسی ڕەحمان ڕەحیمپوور بەردەست نییە.
ق.ش
The post سەقز؛ دەسبەسەری و نادیارمانی چارەنووسی هاوڵاتییەک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.