0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە پاش دەسبەسەری نایاسایی مەحیەدین خالدیان لە شوێنی کارەکەی، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەو دەسبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک پەرتووک و وێنەی تاکی ناوبراو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراو کراون بەردەست نییە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە باوکی نیلووفەڕ خالدیان( بێریتان سنە) لە گیانبەختکردووانی جوڵانەوەی ئازادی کوردستانە.
ق.ش
The post سنە؛ دەسبەسەری مەحیەدین خالدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.