دێولان؛ دەستبەسەر کردنی چالاکوانێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

بە دەستبەسەر کردنی مەهدی جەوانمەردی چاڵاکوانی مەدەنی خەڵکی دێولان لە ڕۆژی دوو شەممە ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی ژمارەی هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو لە شاری دێولان بۆ ٢ کەس بەرز کرایەوە.

هەتا نووسینی ئەم ڕاپۆڕتە هیچ زانیارییک سەبارەت بە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی مەهدی جەوانمەردی و فەرهاد زەندی لە بەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە فەرهاد زەندی چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی (ڕچەی لەیلاخ) و هەر وەها مەهدی جەوانمەردی لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن ،ژیان،ئازادی بوون کە دواتر بە زیندانی کردن سزا درابوون.

ف.ن

The post دێولان؛ دەستبەسەر کردنی چالاکوانێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە