ئیلام؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک بەبۆنەی کێشە و گرفتی ماڵی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەم حەوتوویە عەقیل وەلیبەیگی هاوڵاتی گەنجی خەڵکی ئیلام بەبۆنەی هەبوونی کێشەی قورسی ئابووری، هاوشێوەی براکەی بەناوی جەمیل وەلیبەیگی دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە کە، جەمیل وەلیبەیگی برای عەقیل لە گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەهۆی کێشەی ئابووری لە گەڕەکی هانیڤانی ئیلام دەستیدایە سووتاندنی خۆئ و بەهۆی سووتانی زۆرەوە گیانی بەختکرد.

بەبۆنەی هەڵکشانی کێشەی ئابووری و گوشاری دارایی کەلە قەیرانی کارەوە سەرچاوە دەگرێ، ڕاپۆرتگەلێک لە ڕووداوی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، کە بەبۆنەی نەبوونی توانای جێبەجێکردنی کێشە سەرەتاییەکانی ژیان، کێشەی کار و نەبوونی ئەمنیەتی ماڵی، تووشی دۆخی خەمۆکی و دڵەڕاوکە دەبن کە هەر ئەمە بۆخۆی هۆکاری خۆکوژی لەم شێوەیە.

ق.ش

The post ئیلام؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک بەبۆنەی کێشە و گرفتی ماڵی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە