سنە؛ زیادبوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مانگرتنە سەرتاسەریەکان

ک.م.م.ک:

دووشەممە٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە درێژەی بانگهێشت و دەسبەسەریە نایاساییەکانی هاوڵاتیان، پاش مانگرتنە سەرتاسەریەکانی بازاڕیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان، ئەمجەد قەنبەری و عەلی ئەڵاوەیسی لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە تونداژۆیانە لێپرسینەوەیان لێکرا.

لەگەڵ دەسبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو پێوەندیدار بە مانگرتنی کاسبکار و بازاڕیاب لەدژایەتی لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مرادی لە شاری سنە بۆ ١٨ کەس هەڵکشا.

ق.ش

The post سنە؛ زیادبوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی مانگرتنە سەرتاسەریەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە