دێولان؛ بەرز بوونەوەی هەژماری دەستبەسەر کراوانی چالاکانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک

دووشەممە ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی لە دوای دەستبەسەر کردنی فەرهاد زەندی و مەهدی جەوانمەردی دوو شارومەندی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دیکە بە ناوەکانی فەرشاد سیدی و ئەرسەلان میرەکی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا ئیستە هیچ زانیارییک سەبارەت بە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارومەندانە لە بەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە فەرشاد سیدی برای شەهیدی زیندوو ناو ڕزگار سیدی و هەر وەها مەهدی جەوانمەردی لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن ،ژیان،ئازادی بووە.

ف.ن

The post دێولان؛ بەرز بوونەوەی هەژماری دەستبەسەر کراوانی چالاکانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە