جێبەجێکردنی حۆکمی سێدارەی سێ شارومەند لە زیندانی قزڵحصار

ک.م.م.ک

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو یەک شەممە ٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی حۆکمی لە سێدارەدانی سێ شارومەند بە ناوەکانی فەرزاد میرزایی ٤٥ ساڵە،فەرهاد فەردینی ٣٥ ساڵە و صەمەد هاشمی ٤٥ ساڵە خەڵکی شاری هەرسین سەر بە ناوچەی کرماشان لە زیندانی قزڵحصار جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم سێ شارومەندە ڕۆژی جمعە ٥ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی بە جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکە کەسی زیندانی قزڵحصار ڕاگوێزرابوون.

شایەنی باسە ئەم سێ شارومەندە حەوت ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە حۆکمی سێدارە سزا درابوون.

لە سێدارە دانی ئەم سێ شارومەندە لە بێدەنگی تەواوی میدیاکانی ناوخۆی ئیران رووی داوە.

ف.ن

The post جێبەجێکردنی حۆکمی سێدارەی سێ شارومەند لە زیندانی قزڵحصار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە