ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، ناسر ئەحمەدزادە تەمەن ٣٣ ساڵ، پاش ئەوەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی “کانی سۆفی ڕەشید”، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناسر ئەحمەدزادە و له گەڵ بێڕێزی کردن و بە ئەوپەڕی توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ ناوبراو و بنەماڵەکەی کردووە و هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان داوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
ئە. ش
The post دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن ئیتلاعاتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.