کرماشان؛ توندوتیژی خێزانی دیسان کارەساتی لێکەوتەوە

ک.م.م.ک

شەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، شەمسی مورادی ژنێکی تەمەن ٣٥ساڵ خەڵکی گوندی چیاکەو و نیشتەجێی شاری کرماشان، لە گەڵ دو منداڵەکەی بە ناوەکانی ماهور ٩ساڵان و زەینەب ١٦ساڵه، بە چەکی گەرم لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کۆژران.

شایەنی باسە کە هاوسەرەکەی دوای ئەنجام دانی تاوانەکە ماڵەکەی بەجێ هێشتووە و تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە هێچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.

ف.ن

The post کرماشان؛ توندوتیژی خێزانی دیسان کارەساتی لێکەوتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە